شازاده ئه‌ندرۆ به‌هۆی دۆسیه سێكسییه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئیپشتاینه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
گرووپی کۆماری دژە پاشایەتی بەریتانیا داوا له پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌كات لێکۆڵینەوە لە شازادە ئەندرۆ بکات کە ناوی لە بەڵگەنامەیەکی دادوەری ئەمەریکادا هاتووە کە لیستی ناوی ئەو کەسانەی تێدایە پەیوەندییان بە دۆسیه سێكسییه‌كه‌ی جێفری ئیپشتاینەوە هەیە.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا گرووپی "کۆماری" دژە پاشایەتی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی كانوونی دووه‌می 2024، داوای لە پۆلیسی لەندەن کردووه لێکۆڵینەوە لە شازادە ئەندرۆ بکات کە ناوی لە بەڵگەنامەیەکی دادوەری ئەمەریکادا هاتووە کە لیستی ناوی ئەو کەسانەی تێدایە پەیوەندییان بە دۆسیه سێكسییه‌كه‌ی جێفری ئیپشتاینەوە هەیە.
دۆسیه سێكسییه‌كه‌ی جێفری ئیشتاین په‌یوه‌ندیداره به‌و ئاهه‌نگه‌ی له دوورگه‌كه‌یدا خۆیدا رێكیخستبوو و تێیدا ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و بزنسمان و ملیاردێر و فیگه‌ره میدییاییه‌كان به‌شدار بووبوون.
گرووپی کۆماری دژە پاشایەتی بەریتانیا پێگه‌ی ئێكس رایگه‌یاندووه، ئاگادارینامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به شازاده ئه‌ندرۆ له پۆلیس تۆمار كردووه.
روونیشیكردووه‌تووه، بەڵگەنامەکە زۆر روونە كاتێك شازاده ئه‌ندرۆ له له‌نده‌ن بووه "کەسێک ناچار بووە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ئەندرۆدا بکات کاتێک تەمەنی کەم تەمەن بووە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیستێكی 200 كه‌سی بڵاوبكرێته‌وه، كه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدایه به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌ی جێفری ئیپشایندا كردبوو و سێكسی به‌كۆمه‌ڵی له‌گه‌ڵ كچانی خوار ته‌مه‌ن 18ـی ئه‌نجامدرا بوو.
جێفری ئێبشتاین یه‌كێك بوو له ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ساڵی 2019 دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیر كرا، له‌ناو به‌ندیخانه‌دا خۆی كوشت، ئێستا زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ئاهه‌نگێكدا كه له‌لایه‌ن جێفرییه‌وه رێكخرابوو ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی و تێیدا هۆكینگی زانای فیزیاییش به‌شدار بووه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌و ئاهه‌نگه‌ی ئێبشتاین له دوورگه‌كه‌ی خۆی رێكیخستبوو، چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی تێیدا به‌شدارییان كردبوو، له‌وانه‌ش بێڵ كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن هۆكینگ، زانای به‌ناووبانگی فیزیا، بێڵ گه‌یتس، ملیاردێر، ئۆپێرا وێنڤری، ژنه‌پێشكه‌شكاری دیاری ئه‌مه‌ریكی، لیۆناردۆ دی كابریۆ، ئه‌كته‌ری به‌ناووبانگ و چه‌ندینی دیكه له كه‌سایه‌تییه‌كان.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، دادگای فیدراڵی لە نیویۆرک بەڵگەنامەکانی ئاشکرا کردووه کە ناوی ئەو کەسانەی تێدایە و گومانیان لێ دەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ ئیپشتاین هەبووبێت، کە ناوبراو چه‌ندان تاوانی سێکسی ئەنجامداوە و یه‌كێكیش له‌و تاوانانه ئه‌و ئاهه‌نگه بووه كه له دوورگه‌كه‌ی خۆی رێكیخستبوو و تێیدا ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرایه سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
هاوكات رۆژنامه‌ی "زە تێلێگراف"ـی بەریتانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئەم زانیاریانە بە بەڵگەنامەیەک ئاشکرا کراون کە پەیوەندییان بە داوایەکی یاسایی یه‌كێك له قوربانییەکانه‌وه هه‌یه بە ناوی ڤێرجینیا جیوفه‌ر لە دژی گیسلاین ماکسوێڵی هاوبەشی پێشووی ئیپشتاین.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ڤێرجینیا جیوفه‌ر له داوا یاساییه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، له‌و ئاهه‌نگه سێكسییه به‌كۆمه‌ڵه‌دا كه ئێبشتاین رێكیخستبوو، ستیڤن هۆكینگ، زانای به‌ناووبانگی فیزیا به‌شدار بووه.
بەڵگەنامەکان ئاشکرای دەکەن ئیپشتاین بە ماکسوێڵی هاوبەشی وتووە کە دەتوانێت پارە (به‌رتیل) بە هاوڕێکانی ڤێرجینیا جیوفه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بێبه‌هاكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ن كه جیوفه‌ر سه‌باره‌ت به هۆكینگ شاهێدی له‌سه‌ریان داوه.