داهاتی ئاو ده‌توانێت 380 ملیار دینار دابین بكات
هه‌ولێر:
دوای كه‌رتی كاره‌با ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه ئاویش بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به گوێره‌ی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، تا ئیستا زیاتر له 450 هه‌زار ماڵ پێوه‌ری ئاوییان بۆ به‌ستراوه و ئه‌گه‌ر داهاتی ئه‌و ئاوه‌ش به رێكوپێكی كۆبكرێته‌وه، داهاتی ئاو له 38 ملیار دیناری مانگانه‌وه به‌رزده‌ێته‌وه بۆ سێ سه‌د و هه‌شتا ملیار دینار.
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارھینانی ئاو و زیادکردنی داھات, ماوەی دووساڵە لەڕێی کەرتی تایبەتەوە پێوەرى ئاوی ماڵان دادەنرێت, لەئێستادا نزیکە ٤٥٠ ھەزار پێوەر بەستراوە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان, بەڵام تا ئێستا پرۆژەی خوێندەوەی پێوەر دەستیپێنەکردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند پێشنیازێکیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە, بۆ چۆنیەتی خوێندنەوەی ئەو پێوەرە, لەوانە ئەو کەرتە بدرێتە کەرتی تایبەت, یاخود لە ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوەڕۆى ھەرێمە بەڕێوەببربێت.
لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە پێناو زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجيیەکان, حکوومەت بەدوای چەند ڕێگایەكدا دەگەڕێت, لەوانەش کەمکردنەوەی خەرجی کەرتە خزمەتگوزارییەکان و زیادکردن و رێکخستنی داھاتەکانيیان.