گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌مێشی مردووان بۆ سه‌ر مانگ هۆزێكی هیندییه سووره‌كان تووڕه ده‌كات
K24 - هەولێر:
بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشی مردووانی به‌شێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی هۆزێكی هیندییه سووره‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه كه سوودی ماددی بۆ كۆمانیایه‌كی بواری ئاسمانی هه‌یه بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانیان.
بۆو نیگرین، سه‌رۆكی گه‌لی ناڤاهۆ كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئاژانسی ناسا و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، داوای كردووه نیشتنه‌وه‌ی مانگی ده‌ستكردی كۆمپانیاكانی ئه‌سترۆپۆتیكی ئه‌مه‌ریكی كه بڕیار وایه رۆژی دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024 له فلۆریداوه له‌سه‌ر پشتی مووشه‌كێكی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی (ULA)ـی پیشه‌سازی به‌ره‌و سه‌ر مانگ هه‌ڵبدرێت و رۆژی 23ـی شوباتی مانگی داهاتوویش بنیشێته‌وه، دوابخرێت.
بۆو نیگرین له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، مانگ له لای ئه‌وان وه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزه و به‌شێكه له كولتووریان و گوزارشت له سێمبۆڵێكی رووحی ده‌كات.
كۆمپانیای سیلیستیس یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژی دووشه‌ممه باره‌كانی له چوارچیوه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌سترۆپۆتیكی ئه‌مه‌ریكی بارده‌كات و به‌ره‌و سه‌ر مانگ ده‌یانگوازێته‌وه، كه یه‌كێك له باره‌كانیش ناردنی به‌شێكی سێمبۆڵی ترشه‌ڵۆكی ناوكی (D.N.A) یاخود پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشی 69 ته‌رمی سووتاوی مرۆڤه.
كۆمپانیای سیلیستیس ده‌ڵێت، بۆ هیچ كولتوورێك یاخود ئایینێك نییه ڤیتۆ به‌رامبه‌ر به ئه‌ركه ئاسمانییه‌كان بكات، چونكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن نه‌ك هه‌ر بێڕێزینه‌كردنه به ئایین و كولتوورێكی تایبه‌ت، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كه له ئاهه‌نگگێڕان.
ناسا ساڵی 1999 رووبه‌ڕووی هه‌مان ناڕه‌حه‌تی و نیگه‌رانی بووه‌وه، كاتێك گالیسكه‌یه‌كی سه‌ر به كۆمیانیا و ئاژانسه‌كه به مه‌به‌ست تێكشكا و پارچه‌كانی كه‌وته سه‌ر مانگ و یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌وت، خۆڵه‌مێشی یۆگین شۆمیكه‌ر، زانای جیۆلۆجی بوو.