راپۆرتێک: عێراق بەهۆی قەیرانی ئاوەوە کەوتووەتە ناوچەی سوور

K24 - هەولێر

پێوەری فشاری ئاو یەکێکە لە پێوەرە ترسناکەکان لە جیهاندا، لەو بیرۆکەیەدا کورت دەکرێتەوە کە بەکارهێنانی ئاوی هەر وڵاتێک زیاترە لە بڕی داهاتی ئاوەکەی.

 فشاری ئاو بەوە پێناسە دەکرێت کە رێژەی خواست لەسەر ئاو بەرامبەر بە دابینکردنی وزەی نوێبووەوە زیاترە لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی ناوخۆیی، تا کەلێنی نێوان دابینکردن و داواکاری بەرتەسکتر بێتەوە، شوێنەکە زیاتر رووبەڕووی کەمی ئاو دەبێتەوە، وڵاتێک کە رووبەڕووی فشاری ئاو دەبێتەوە، واتە لانیکەم 80%ی دابینکردنی بەردەستەکەی بەکاردەهێنێت، هەروەها پەستانی ئاوی بەرز 40%ـی ئاوەکەی دەکێشێت.

 بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پەیمانگای سامانە جیهانییەکان، عێراق لە چوارچێوەی ناوچەی سووردایە لە پێوەرەکانی فشاری ئاودا، کە لە کۆی زیاتر لە 160 وڵات لە ریزبەندی 23ـی جیهاندایە، لە کاتێکدا بەحرەین لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی جیهانی، پاشان قوبرس، کوێت، لوبنان، عومان و قەتەر و ئیمارات و سعوودیە و ئیسرائیل و میسر لەو 10 وڵاتانەن کە پێوەرەکانی فشاری ئاویان لەسەرە.

 ئەو وڵاتانەی لە بەرزترین پێوەرەکانی فشاری ئاودان، واتە ناوچەی سوور، ژمارەیان 25 وڵاتە، و ئەوان زیاتر لە 80%ی داهاتی ئاوەکانیان بەکاردەهێنن، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەکارهێنانی ئاویان بەدرێژایی ساڵ زیاتر دەبێت لە داهاتی ئاوەکانیان، و بەو هۆیەوە ئاو بەشیان ناکات.