توێژەران: قوقاندنی کەڵەشێرەکان پەیوەندی بە هەڵهاتنی خۆرەوە نییە

K24 - هەولێر

قوقاندنی کەڵەشێر لە مێشکماندا پەیوەستە بە هەڵهاتنی خۆر و راگەیاندنی دەستپێکی رۆژێکی نوێ، بەڵام توێژەرانی ژاپۆن بۆیان دەرکەوتووە کە کەڵەشێر دوای کاتژمێری بایۆلۆژی خۆی دەکەوێت نەک هەڵهاتنی خۆر.

کەڵەشێر نەک تەنها لە کاتی خۆرهەڵاتندا، بەڵکو بە درێژایی رۆژ دووبارە و سێبارە دەقوقێنێت، تەنها شەوانە پشوویەک وەردەگرێت، لە کاتی خۆرهەڵاتنیشدا دەستدەکاتەوە بە قوقاندن، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەڵێن کەڵەشێر پەیوەندی بە خۆرهەڵاتن و دەستپێکردنی رۆژێکی نوێوە هەیە، بەڵام ئایا کەڵەشێر تەنها لەبەر ئەوەی سەرنجی هەڵهاتنی خۆر دەدات، دەقوقێنێت؟ توێژینەوەیەکی پێشوو کە ئەنجامەکانی لە ماڵپەڕی SWR TVـی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە، ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاشکرا کرد.

رایگەیاند، ئەو بڕوایە لەمێژینەیە ئەوەیە کە کەڵەشێر کاتێک هەست بە یەکەم تیشکی خۆر دەکات دەست دەکات بە قوقاندن، بەڵام وا دیارە کەڵەشێر بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە هەڵهاتنی خۆر نییە، زۆرجار پێش خەوتن دەست دەکات بە قوقاندن، واتە پێش ئەوەی یەکەم تیشکی خۆر دەربکەوێت.

توێژینەوەیەک، کە لەلایەن زانایانی ژاپۆنی لە ساڵی 2013 ئەنجامدراوە، ئەوان چاودێری رەفتاری ژمارەیەک کەڵەشێریان کردووە، هەندێک لەو کەڵەشێرانە بەیانی زوو بە شێوەیەکی ئاسایی دەیان قوقاند بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کەڵەشێرەکان لە بنەڕەتدا دوای کاتژمێری بایۆلۆژی خۆی دەکەوێت.

کاتژمێری بایۆلۆژی کەڵەشێرەکان پەیوەستە بە سیستەمە دووبارەبووەکانی سروشتەوە، لەنێویاندا تیشکی خۆر، بەڵام پێویستی بە رووناکی نییە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی هەموو بەیانییەک دەست بکات بە قوقاندن، بەڵام رووناکی بە گشتی کاریگەرییەکی دیاریکراوی لەسەر هەیە، توێژەران تێبینیان کردووە کە کاتێک دۆخی رووناکی دەگۆڕدرێت، هەندێکجار رووناکتر دەبنەوە، هەندێکی تریش تاریکتر دەبن، کەڵەشێرەکان لە کاتی رووناکییەکی زۆردا زیاتر دەقوقێنن.

هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەوەی هانی کەڵەشێرەکان دەدات بقوقێنێت ئەوەیە زیاتر گوێیان لە کەڵەشێری دیکە دەبێت، ئەمە بە روونی لە بەیانی زوودا لە لادێکاندا بەدی دەکرێت، پێدەچێت هەموو ئەمانە لە رێگەی کاتژمێری بایۆلۆژییەوە بقوقێنن.