هێزەکانی ئەمریکا: درۆنێکی بۆمبڕێژکراومان لە دەریای سوور خستە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا

K24 – هەولێر:

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، خستنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی لە دەریای سوور ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە (8ی کانوونی دووەمی 2024)، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کردووە، رۆژی 6 ی کانوونی دووەم، درۆنێکی بۆمبرێژکراویان لە باشووری دەریای سوور، لە نزیک کەشتیە بازرگانییەکان خستۆتە خوارەوە.

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، درۆنە بۆمبڕێژراوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵدراوە و، بە سیستەمی بەرگریی( یو ئێس ئێس لابون)، هەروەها(دی دی چی 59( لە نزیک کەشتییە بازرگانییەکان خرایە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی هەبێت.

بەگوێرەی دانپێدانانی گرووپەکان و سوپای ئەمەریکا، لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە، زیاتر 150 هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانەوە کراوەتە سەر بنکە و ئامانجە دیاریکراوەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە حکومەتی فیدراڵی لە چەند لێدوانێکی فەرمیدا دووپاتی هەڵوێستی واشنتنی کردووەتەوە کە لەسەر داوای بەغدا لە عێراقن بۆ هاوکاریکردنیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

کۆی هێرشەکانی لە عێراق و سوریا و، یەمەن و ناوچەکە دەکرێتە سەر بنکە و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەلایەن گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجامدەدرێت، هەرچەند چەندین جاریش ئەمریکا وەڵامی توندی سەربازیی ئەو گروپانە دەداتەوە.