پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی نوێی خوێندنی راگەیاند

K24 – سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ساڵنایەکی نوێی خوێندنی بۆ قوتابخانەکانی سنوورەکەی راگەیاند کە تاوەکو ئێستا پرۆسەی خوێندن تێیاندا دەستیپێنەکردووە و رۆژی 9ـی ئەم مانگەش دەستپێکی وەرزی یەکەمە.

بەگوێرەی خشتەی ساڵنامەی خوێندن، دەوامی وەرزی یەکەم لە (9ـی کانوونی دووەم تا 4ـی ئاداری 2024) دەبێت و لە (9 تا 19ـی ئاداری 2024)ـیش لە 80 نمرە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

هەروەها دەوامی وەرزی دووەمی خوێندن لە (24ـی ئادار تا 16ـی ئایاری 2024) دەبێت و لە (19 تا 30ـی ئایاری 2024)ـیش لە 80 نمرە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت.

پەروەردەی گشتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ەهردوو وەرزەکەدا، دوو هەڵسەنگاندن دەکرێت لە ماوەی خوێندن کە بۆ هەر هەڵسەنگاندنێک لە 10 نمرە دەبێت.

لە خاڵێکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی هەر وەرزێک نمرەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز دابەش (4) دەکرێت، هەروەها 20 نمرە بۆ نیوەی وەرز دادەنرێت و 60 نمرەش بۆ کۆتایی وەرز دادەنرێت.

هەروەها لەبارەی پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بە هەموو لقەکانییەوە، لە گشتاندنەکەی پەروەردەی گشتی سلێمانی روونکراوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە کاتی تاقیکردنەوەکان و درێژکردنەوەی دەوامیان بۆ دیاریدەکرێت.

0
0
0