له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی 2023 ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رایگەیاند، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ساڵی 2023 و ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه 43 ملیۆن و 324 كه‌س.
هه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە عێراق ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نییان له ژێر 15 ساڵیدایه، گه‌وره‌ترین توێژی دانیشتووان پێكده‌هێنن و رێژه‌كه‌یان له 41%ـه، له‌سه‌ر ئاستی تۆپۆگرافیای ناوچه‌كانیش زۆرترین قه‌باره‌ی دانیشتووان به رێژه‌ی 69.9% شارنشینن و رێژه‌ی 30.1% دانیشتووی گوند و دێهاته‌كانن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هینداوی، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ساڵی 2023 و ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه 43 ملیۆن و 324 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، عێراق له ریزبه‌ندی پێنجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین كاریگه‌ری گۆڕانی ژینگه‌ییان له‌سه‌رە، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه خه‌ڵكێكی زیاتری گوندنشین روو له شار بكه‌ن و ئه‌و جاوازیه‌ی نێوان گوند و شار گۆڕانی زیاتری به‌سه‌ردا بێت.
پێشتریش هینداوی، رایگەیاندبوو، ساڵانە دانیشتووانی عێراق 850 هەزار کەس زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشدابوو، دیارترین ئەو ئاستەنگانەی لە قۆناغی داهاتوودا رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، زیادبوونی رێژەی گەشەی دانیشتووانە، هۆکارەکەشی بۆ زۆری وەچەخستنەوە و بەردەوامی ناکۆکی ئابووری کۆمەڵایەتی نێوان پارێزگاکان دەگەڕێنێتەوە.