هەڵگورد شێخ نەجیب: حکومەتی هەرێم سەرچاوەی ئاوی زیاتر بۆ سۆران دابین دەکات
K24 – سۆران:
به‌هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و شكانی لوله‌ی ئاوبه‌ری پڕۆژه‌ی بێخاڵ - سۆران، 14 گه‌ڕه‌ك و گوندی سنووری شاره‌دێی دیانا و شارۆچكه‌ی ناوه‌ندی سۆران بێ ئاوی خواردنه‌وه بوون، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سۆران سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆرانیش پلانی ستراتیژی و چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
لە ئەنجامی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و شكانی لوله‌ی ئاوبه‌ری پڕۆژه‌ی بێخاڵ - سۆران 25%ـی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ناوه‌ندی سۆرانی بێ ئاوی خواردنه‌وه‌بوون، تیمه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو به‌چڕی كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ته‌حسین سه‌عدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند، "پێشبینی دوو رۆژمان دەکرد، بەڵام ئێستا سێ تیمی چاککردنەوه‌مان هێناوەتە ئێرە لەگەڵ ئەو کەرستانەی کە پێویستن بۆ چاککردنەوە و ئەمڕۆ چاکیدەکەینەوە، گرفتی کەم ئاوی دروست نەبووە، چونکە دوێنێ ئاو دابەشکرابوو دوای تەوابوونیشمان پەنا بەخوا بەیانی هەر گەڕەکێکی ئاوی پێنەگەیشتبێت هەوڵدەدەین بڕە ئاوێکیان پێبگات تاوەکو دووچاری کەمئاوی نەبن.
لەلایەن خۆیەوە، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بە کوردستان24ـی گوت: "لە هەوڵی ئەوەداین سەرچاوەکان زیاد بکەین، کە سەرچاوەکانی ئاو دەکەونە ناو سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و یەکێک لە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردنی پۆندە و لەئێستا لە پلانی ئێمەدایە نەک تەنها بۆ ئاوی خواردنەوە، بەڵکو بۆ بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵیش سوود لەم ئاوانە وەربگرین بەتایبەتی لە هاوینان کە سەرچاوەکانی ئەم ئاوانە کەم دەبنەوە".
پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بێخاڵ له‌ساڵی 2000ـەوە به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێكراوه و به‌درێژایی (4750)مەتر له‌بێخاڵه‌وه ئاوی خواردنه‌وه گه‌یەندراوەتە 14 گه‌ڕه‌ك و گونده‌كانی سنووری شاره‌دێی دیانا و شارۆچكه‌ی ناوه‌ندی سۆران، له‌كاتژمێرێكدا (800 بۆ 1000)مەتر سێجا ئاو دابینده‌كات.