جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای دهۆك: دروستبوونی گرفتی ته‌كنیكیی له سیسته‌می پریپه‌ید دووباره نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دهۆك سیسته‌می Prepaid پریپه‌ید (پاره‌دانی پێشوه‌خته‌ی كاره‌با) كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، خاوه‌نی شوێنه بازرگانییه‌كان به‌و هه‌نگاوه دڵخۆشن و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پریپه‌ید و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌با له‌و پارێزگایه رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵ و نیوێكه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م سیسته‌می پریپه‌ید له‌هه‌ندێ شوێنی پارێزگای دهۆك هاتووه‌ته جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌ركه‌وت سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتوو بوو. ده‌شڵێت: " دروستبوونی گرفتی ته‌كنیكیی له سیسته‌می پریپه‌ید دووباره نابێته‌وه".
حازم محه‌ممه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پریپه‌ید و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، قۆناغی دووه‌می سیسته‌می پریپه‌ید به‌ر له مانگ و نیوێك له‌هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی شاری دهۆك ده‌ستیپێكرد، سووده‌كانی بریتین له كه‌مبوونه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزه‌ی كاره‌با كه له‌سه‌ر خه‌ڵك كۆبووه‌ته‌وه، نامێنێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كاره‌بای دهۆك راشیگه‌یاند، به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان هاووڵاتی و سیسته‌می پریپه‌ید، گرفت دروستبوو، جیا له‌وه‌ش نه‌گه‌یاندنی ئامێری خوێندنه‌وه‌ی باڵانسی سیسته‌می پریپه‌ید بۆ به‌رده‌ستی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیای پریپه‌ید، گرفتێكی دیكه‌یه و چاره‌سه‌رده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "پێویسته هاووڵاتی ئه‌و ئامێره وه‌ربگرن، چونكه پلان وایه كۆی گشتی سیسته‌می كاره‌با ببێته پریپه‌ید".
زیاتر روونیكرده‌وه، دروستبوونی گرفتی ته‌كنیكیی له سیسته‌می پریپه‌ید جارێكی دووباره نابێته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، دوای سه‌ركه‌وتنی سیستەمی پریپه‌ید بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری، وابڕیاره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مه‌كه جێبەجێ بکرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سیستەمەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر زیادبوونی کارەبای نیشتمانی ده‌بێت.