ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیوانییه كه‌وته‌وه
K24 – هەولێر:
لە نەخۆشخانەیەکی دیوانییە ئاگرکەوتەوە و زیاتر لە 30 کەس بوونە قوربانی، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌پۆسته‌كه‌ی لادرا.
ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی کانوونی دووەمی 2024) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری دیوانییه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی شاره‌كه كه‌وته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 4 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و 30 منداڵیش تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، وێڕای برینداربوونی سێ كه‌سی دیكه‌ی پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌رمانی له‌كارلادانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ركردووه و داوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی كردووه.