شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ بەفریش دەبارێت

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

K24 - هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەش دەدات، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 09-01-2024، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری ناحیە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان، بارانی مامناوەند ببارێت.

 لەبارەی ئەگەری بەفربارینیش، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتی، "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت".  

بە گوتەی دیلان رەشاد، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە و لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "لە هەندێک شوێن بارانی مامناوەند و لە هەندێک شوێنیش بارانی بەخوڕ دەبارێت؛ بۆیە پێشبینی دەکرێت ئاستێکی بەرزی بارانبارین تۆمار بکرێت".

 

بە ڤیدیۆ؛ لێدوانی رۆژنامەوانی دیلان رەشاد بۆ کوردستان24