لە سعوودیە بە زمانی کوردی رێنوێنی پێشکەشی حاجی و عومرەکاران دەکرێت
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمیانی کۆنگرە و پێشانگای کاروباری حەج و عومرە لە جەدە، وەزیری کاروباری حەج و عومرەی سعوودیە رەزامەندی لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە داوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە سەرۆکایەتی شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە شاری جەدەی سعوودیە، بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەشداری کۆنگرەو پبشانگای حەج وعومرە دەکات، لە کۆنگرەکەدا تاوتوێی رێکارە گرنگەکانی خزمەتی کردنی مێوانانی ماڵی خوا دەکرێ و باشترین رێگاکان دەستنیشان دەکرێت.
راشیگەیاند، لە ھەنگاوێکی گرنگدا و دوای داواکاری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، وەزیری کاروباری حەج و عومڕەی سعوودیە رەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە، وەک ھەر زمانێکی دیکەی نێودەوڵەتی، ئەم ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان حاجیان و عومرەکاران.