سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات
سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات

K24 - هەولێر

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد و هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی کرد.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەڵاحەددین پێشوازى له‌ جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندی ياوه‌رى كرد.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا مارک سترۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێریش ئامادەی بوو و باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو: "هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا".

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.