گۆڕستانی گەورەی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە
K24 – هەولێر :
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، گۆڕستانەکان مێژووی دێرینی ئەو شارە زیندووەن، هەر خۆشی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی هەولێری بەسەر کردەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه (9-ی کانوونی دووەمی 2024)،ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێری بهسهر كردهوه و، لە هەنگاوەکانی بەرێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکەی پرسیەوە.
بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له روانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورەی شار بهشێكه له مێژووی دێرینی هەولێر، ئومێد خۆشناو لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر بریاری نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانهكهیداوە.
پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، پرۆژەكهش وێرای زیادكردنی رێژهی سهوزایی و چاندنی نهمامی تایبهت له شوراو چیوەی گۆڕستانهكه، هاوكات نۆژهنكردنهوهیهكی گشتی و بۆیە کردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە، لەگەڵ دروستکردنی باخچەیەک تێیدا بە ڕووبەری 650 مەتر، سەرباری بێهارتۆنکردنی مەمشاکانی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییان جێبەجێ دەکرێن، پرۆسەی خاوێنکردنەوەی تەواوی گۆڕستانەکەش دەخەنە چوارچێوەی پرۆژەکە.
لەبەسەرکردنەوەی پرۆژەکە، پارێزگاری ههولێر دووپاتیكردهوه، پرۆژەکە پێویستی به وردهكاریه، چونكه بهشێكی گرنگه له یادگهی ئازیزانی دانیشتوانی ههولێر.