بێیربووك له میسره‌وه: پێویسته حه‌ماس چه‌ك دابنێ
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته میسر و له وێوه رایگه‌یاند، قاهیره و به‌رلین هاوڕان كه كه‌رتی غه‌ززه و به‌ری خۆرئاوای فه‌ڵه‌ستین، موڵكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه. گوتیشی: "پێویسته حه‌ماس چه‌ك دابنێ".
ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له قاهیره‌وه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رقه‌رار نابێت، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، ناكرێت ئازاره‌كانی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، پێویسته رێككاری كرده‌یی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بگیرێته‌به‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داواشیكرد، حه‌ماس چه‌ك دابنێ.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ له غه‌ززه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و كه‌رته رایی بكات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستینیش رۆڵی كارای خۆی ببینێ.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایكردبوو، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌یشتووه‌ته 23084 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.