داعش هێرشیكردەسەر سوپای سووریا
K24 - هەولێر:
داعش هێرشیكردەسەر سوپای سووریا و 14 سەرباز كوژراون و زیاتر لە 20ی دیكەش بریندارن.
روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شاری تەدموور لە رۆژهەڵاتی سووریا، داعش هێرشیكردووەتە سەر پاسێك كە سەربازی رژێمی سووریای تێدا بوون و بههۆیهوه 14 سەرباز كوژراون و زیاتر لە 20ی دیكەش برینداربوون.
ئەمە دووەم هێرشی داعشە ئەمساڵ دەیكاتەسەر سەربازانی رژێمی سووریا.
هەفتەی رابردووش لە بیابانەكانی رۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی هێرشێكی داعشەوە بۆ سەر سوپای سووریا نۆ سەرباز كوژران.
لەدوای ساڵی 2003 ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگهیاند، بهتایبهت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سهرههڵبدات.
ساڵێک بەر لە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکداری توندڕەو بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لە دژی ئەمهریکه و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمان، بجەنگێت.
زهرقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمهریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیرانی 2006ـدا زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمهریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب میسری جێگەی گرتەوە. مهسڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و میسری لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمهریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی له عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گرووپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەر بە ئهلقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لە یەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد، كه ئهو كات نووری مالیكی سهرۆكوهزیرانی عێراق بوو له خولی دووهمی سهرۆكایهتیدا.