نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: داواكاری سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان بۆ دابینكردنی ئارد و غاز جێبه‌جێ كرا
K24 - هەولێر:
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سنووری هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و كۆتایی به‌و ناتێگه‌یشتنه هات كه له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌م له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان دروست ببوو، ده‌شڵێت داواكاری سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان بۆ دابینكردنی ئارد و غاز جێبه‌جێ كرا.
ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌می 2024) نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون له هه‌رێمی كوردستان له سنووری هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و كۆتایی به‌و ناتێگه‌یشتنه هات كه له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌م له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان دروست ببوو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ له‌مه‌ودوا لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ته‌ندروستی و بازرگانی چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
قایمقامی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو چاودێری نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كانیان كردووه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كه له "بڕیارێكی بوێرانه بووه و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تدا بووه." گوتیشی، داواكاری سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان بۆ دابینكردنی ئارد و غاز و داشكاندنی كرێی كاره‌با به رێژه‌ی 50% به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كرا.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك بڕیاره‌كه ده‌رچوو، ئه‌وان به جددی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نی نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كانیان ره‌چاو كردووه، به‌وپێیه‌ی 1800 نانه‌واخانه و سه‌موونخانه له شاری هه‌ولێر هه‌یه و چه‌ندین خێزانی بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌و كاسبیه‌یه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی ئه‌وانیشی كردووه.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نرخی 10 سەموون و 10 نان له سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان كرایه هەزار دینار، لە بەرامبەردا داشکاندنی 50%ـی کرێ کارەبا و نرخی ئاردیان بۆ ده‌كرێت و غازیشیان بە کەمتر لە نرخی بازاڕ بۆ دابین دەکرێت، هاوكات خاوەن سه‌موونخانه و نانەواخانەکان و هاووڵاتیان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن.