بلینکن: پێویستە رێ بە گەڕانەوەی  ئاوارەکانی غەززە بدرێت بچنەوە  ماڵەکانیان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

K24-هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە ئیسرائیل رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی رێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەڵەستین دەدات بۆ ئەوەی بە ئارامی و ئاسایشەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە کەرتی غەززەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە(9-ی کانوونی دووەمی 2024)، ئەنتونی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژناموانیدا لە ئیسرائیل رایگەیاند، پێویستە رێ بە هاووڵاتیانی سڤیلی فەڵەستینی بدرێت، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان،  دەشڵێت: زیاتر دەڵێت:  ناکرێت بەزۆری ئەو هاووڵاتیانە لە دەرەوەی غەززە نیشتەجێ بکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشێوەیەکی خێرا کار بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتی و ئارامی بەردەوام دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوەوە،  بەپێی راگەیاندراوێک، بلینکن پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی بۆ ئیسرائیل دووپات کردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەش بە مافی ئیسرائیلی زانی رێگری بکات لە دووبارە بوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لە 7ی ئۆکتۆبەر کرایە سەری.

بلینکن، دووپاتیکردەوە، پێویستە هاووڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی غەززە لە هێرشەکان بپارێزرێت.

رۆژی دووشەممە (8-ی کانوونی دووەمی 2024)، کەناڵی(ئێن بی سی نیوز)، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە یاوەری سەردانەکەی  وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی( ئەنتۆنی بلینکن) دەکات بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن پێشبینی کۆتاییهاتنی شەڕی غەززە دەکات لەماوەی چەند هەفتەیەکدا.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرای کرد، وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن، لە کۆبوونەوەکانی ئەو هەفتەیەی، ئیسرائیل رادەسپێرێت بە گرنگیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە نزیکترین کاتتدا، لەگەڵ ئەوەش پێگەکان زۆر بە وردی بپێکن بۆ ئەوەی کەمترین قوربانیی لەنێوان هاووڵاتیان بکەوێتەوە.