فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا: تا ئێستا 18 درۆنی بۆمبرێژکراومان لە دەریای سوور تێکشکاندووە

کەشتیی جەنگیی ئیزنهاوەر
کەشتیی جەنگیی ئیزنهاوەر

K24-هەولێر:

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات،18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، لەگەڵ دوو مووشەکی کروز و دوو مەشەکی دژە کەشتی و مووشەکێکی بالیستی دژ بە کەشتیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(10-ی کانوونی دووەمی 2024)، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: حوسیەکانی سەر بە یەمەن، بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو، مووشەکی کروز و بالیستی دژ بە کەشتی، هێرشیان کردە سەر ئەو دەیان کەشتییە بازرگانییەی لە باشووری دەریای سوور جوڵەی بازرگانیی دەکەن.

راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، لەگەڵ دوو مووشەکی کروز و دوو مەشەکی دژە کەشتی و مووشەکێکی بالیستی دژ بە کەشتیان بە فڕۆکە جەنگیەکان و سیستەمەکانی بەرگریی  سەر کەشتیی جەنگیی فڕۆکە هەڵگریی،یو ئێس ئێس دوایت دی ئیزنهاوەر لە دەریای سوور لە 19 ی تشرینی دووەمی 2023ەوە تا ئێستا تێکشکاندووە، بی ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی هەبێت.

لە 3ی کانوونی دووەمی دووەم، 14 وڵات بە ئەمریکاوە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بلاوکردەوە کە تێدا ئاماژەیان بەوە کردووە، حوسیەکان بەرپرسیارەتی هەڵددەگرن ئەگەر بەردەوام بن لە هەڕەشەکردن لەسەر ئابووریی جیهانی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی بازرگانیی لە گەرووەکانی ئاوی ناوچەکە.