گۆڤه‌ند شێروانی: سێ مادده‌ی ده‌ستووری عێراق پشتیوانی له یاساییبوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی بواری وزه ئاماژه به‌وه ده‌كات، سێ مادده‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستووری عێراق هه‌یه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر یاساییبوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌می 2024) گۆڤه‌ند شێروانی، پسپۆڕی وزه و شرۆڤه‌كاری ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مادده‌ی 117ـی ده‌ستووری عێراق كه قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت پشتیوانییه‌كی به‌هێزه بۆ به‌یاساییبوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان.
ئه‌و پسیۆڕه‌ی بواری وزه گوتیشی، به هه‌مان شێوه مادده‌ی 121 كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی به هه‌رێمی كوردستان داوه، دیسان به‌ڵگه و پاڵپشتییه‌كی دیكه بۆ ره‌وایه‌تی و یاساییبوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كردوویه‌تی.
گۆڤه‌ند شێروانی باسی له‌وه‌ش كرد، پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام وه‌ك پاڵپشتی و پشتگیری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی پشتیان پێ ببه‌ستێت و به‌رامبه‌ر به عێراق وه‌ڵامی پێ بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مادده‌ی 141ـی ده‌ستوور، یه‌كێكی دیكه‌یه له پاڵپشتییه به‌هێزه‌كانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو یاسا و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گرێبه‌سته‌كانیشه‌وه كه له دوای ساڵی 1992 له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوونه، به جێبه‌جێكراو (نافذ) هه‌ژمار ده‌كرێن.