ئه‌حمه‌د هۆشیار: گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاساییه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه ئاساییه.
دوای ئه‌وه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە، ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاساییه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.