تەندروستی جیهانی هۆشداری لە خراپی دۆخی غەززە دەدات
K24 - هەولێر:
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیه‌نێت، دۆخی مرۆیی غەززە بەشێوەیەک وێرانە، وەسف ناکرێت.
دەشڵێت، نزیکەی لەسەدا 90ـی خەڵکی غەززە ئاواره‌بوونە و ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
ئەدهانۆم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نزیکەی لەسەدا 90ـی دانیشتوانی غەززە، کە دەکاتە نزیکەی 1.9 ملیۆن کەس ئاوارەبوونە و زۆرێکیان ناچارکراون چەندینجار شوێنەکانیان بگوازنەوە".
ده‌شڵێت: "خەڵک چەندین کاتژمێر لە نۆرە بۆ وەرگرتنی کەمێک ئاو، رەنگە پاکیش نەبێت یان بۆ وەرگرتنی نان، کە بە تەنیا خۆراکێکی وەک پێویست نییە، دەوەستن."
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایكردبوو، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌یشتووه‌ته 23084 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.