کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کێبڕکێکردن کشایەوە

K24 - هەولێر

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کریس کریستی، حاکمی پێشووی ویلایەتی نیوجرسی، هەڵپەساردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی و کشانەوەی لە کێبڕکێی پارتی کۆمارییەکانی راگەیاند، ئەمەش تەنها چەند رۆژێک پێش کۆبوونەوەکانی کۆنگرە پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا دێت.

 کریس کریستی، حاکمی پێشووی ویلایەتی نیوجرسی لە هۆڵێکی ویلایەتی نیوهامپشایەر قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و گوتی:  "ئەو گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە هیچ رێگایەکی بۆ سەرکەوتن نییە، ئەمشەو بۆ من روونە کە هیچ رێگایەک نییە بۆ ئەوەی بتوانم کاندید بەدەست بهێنم، هەرگیز ئامانجی من نەبووە تەنها دەنگێک بم بەرامبەر بە ڕق و کینە و دووبەرەکی و خۆپەرستی لە پارتەکەمان"، کریستی بڕیارەکەی وەک بەشێک لە هەوڵەکانی خۆی بۆ رێگریکردن لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترامپ وەسف کرد.

کریستی ئاماژەی بەوەشکرد، "کاردەکەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دۆناڵد ترامپ ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا، ئەم بابەتە گرنگترە لە خواستە کەسییەکانم".

ئەو حاکمەی پێشووی ویلایەتی نیوجرسی، پشتگیری لە رکابەرەکانی وەک نیکی هێلی یان زۆن دیسانتۆس نەکرد، کە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان رەخنەی لێگرت کە نەیتوانیوە راستەوخۆ ترامپ بکاتە ئامانج لە ترسی لایەنگرانی ترامپ، بەڵام لە ئێستادا ئەو خۆی رەخنەی گرت کە هیچ کام لە رکابەرەکانی بەرز نەبوونەتەوە بۆ ئاستی پێویست.

 کشانەوەی کریستی شتێکی شۆک بووە بۆ زۆر کەس، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پارێزگاری پێشوو گرەو لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی لەسەر یەکەم هەڵبژاردنی سەرەتایی لە ویلایەتی نیوهامبشایەر کردووە، کەمتر لە دوو هەفتە دواتر، چەندین جار ڕایگەیاندووە کە هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکە دەربچێت ، و بەردەوام بوو لە نمایشکردنی خۆی وەک تاکە کاندید.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە رۆژی 5-10-2024 بەڕێوەبچێت.