گفتوگۆكانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پرسی ئاو بێ ئه‌نجام بوون
K24 - هەولێر
گفتوگۆكانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پرسی ئاو بێ ئه‌نجام بوون و، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا لایەنی تورکی وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.
زۆزان كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لایه‌نی توركی تاوەكو ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی عێراقی نه‌داوه‌ته‌وه كه داوایكردبوو پشكی ئاوی رووباری دیجله بۆ 500 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌ك زیادبكات و رووباری فوراتیش 300 مه‌تر سێ له چركه‌یه‌ك به‌ربداته‌وه.
كۆچه‌ر راشیگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، به‌ڵام به‌هۆی دروستكردنی یه‌كێك له به‌نداوه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌دا 50ی پشكی ئاوی عێراق كه‌میكردووه.
ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، ده‌بێت دانوستانی جددی و سەرکەوتوو ئه‌نجامبدرێت و ئاو بە یەکسانی دابەش دەکرێت، وەک چۆن لە زۆرێک لەو وڵاتانەی ناوچه‌كه خاوه‌نی ئاوی هاوبه‌شن و پێكه‌وه ئیداره‌ی ده‌ده‌ن.