شانۆگەری 'موسافرێك لە غەززەوە' بەشداری فێستیڤاڵێکی شانۆیی مەریوان دەکات

K24 – هەولێر:

شانۆگەری 'موسافرێك لە غەززەوە'، کارێکی هاوبەشە لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێوان گرووپی شانۆی هەواری کەرکووک و گرووپی شانۆی رێگا لە مەریوان، ئەو نمایشە لە فێستیڤاڵی "فەجر" لە مەریوان بانگهێشتکراوە و بریارە لەمانگی تشرینی دووەم فێستیڤاڵەکە بەڕێوەبچێت.

نەژاد نەجم، دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە لە لێدوانێکیدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، چیرۆکی کارەکە باس لە خەم، ئازار، مردنی بەکۆمەڵ، مردنی بەتاک و ئازارەکانی منداڵ دەکات بەهەموو منداڵانی دونیا، بەتایبەت منداڵانی غەززە، کە ئەو شەڕەی دروست دەبێت، گەورەکان دروستی دەکەن و گەورەکان باجی دەدەن.

دەرهێنەری شانۆگەرییەکە راشیگەیاند، کاتێك ئەو موشەك و چەکانەی کە دەتەقێت منداڵ لەڕووی دەروونییەوە وێران دەبێت، بەگشتی منداڵ دەکوژرێت و دەبنە قوربانی، نە دەتوانێ خۆی رزگار بکات، منداڵ دەبێ ئەو تەمەنەی کە لە قۆناغی منداڵییە بەخۆشی بژیتن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو نمایشە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی ئێران کە فێستیڤاڵی "فەجر" وەرگیراوە، بڕیارە مانگی تشرینی دووەم نمایش بکرێت، "پێشتریت لە فێستیڤاڵی کەرکووک نمایشمان کرد".

شانۆگەری 'موسافرێك لە غەززەوە' لە نووسینی موختاری موحەممەدی و دەرهێنانی نەژاد نەجمە. لە نواندنی موختاری موحەممەدی و کەژاڵ راسپینە.

ef
a