په‌یه‌ده كچێك ده‌ڕفێنێت و ماڵباته‌كه‌شی داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
كچه‌هه‌رزه‌كارێكی كورد له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی پارێزگای حه‌له‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی سه‌ر به په‌یه‌ده ماوه‌ی دوو مانگه رفێندراوه و تا ئێستا بێسه‌روشوێنه. هاوكات ماڵباتی ئه‌و كچه داوا له رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر په‌یه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.
ئه‌ستیر ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌لامی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی پارێزگای حه‌له‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ماوه‌ی دوو مانگه رفێندراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه.
ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) جه‌نگێ ئیبراهیم، دایكی ئه‌ستیر له حه‌له‌به‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كچه‌كه‌یان قوتابی بووه و له كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌دا رفێندراوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، دوای ئه‌وه‌یش به‌دوایدا چوونه و په‌یوه‌ندییان به بنكه‌كانی ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی دیارنه‌مانی كچه‌كه‌یان بزانن، به‌ڵام بێسوود بووه.
جه‌نگێ ئیبراهیم روونیشیكرده‌وه ماوه‌ی 55 رۆژه كچه‌كه‌یان رفێندراوه و تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی له‌باره‌یه‌وه نازانن و بێسه‌روشوێنه. هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌ردانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی شه‌هبا و له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و شوێنه‌كانی دیكه، به‌ڵام پێیان راده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان ئاگاداری كچه‌كه‌یان نین.
جه‌نگێ ئیبراهیم باسی له‌وه‌ش كرد، هاوڕێكانی ئه‌ستیر بینیویانه كه كچه‌كه‌یان رفێندراوه. گوتیشی، له‌وه‌ته‌ی كچه‌كه‌یان رفێندراوه ماڵه‌وه‌یان لێ بووه‌ته دۆزه‌خ. داوایشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر كرد كچه‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، چونكه كچی گه‌وره‌یه‌تی و هیچ چه‌كهه‌ڵگرتن نییه، به‌ڵكو هی خوێندنه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوای له رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی كچه‌كه‌یان بكات.