به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا: هه‌ردوو سوپای ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ده‌ریای سوور له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئامانج له بۆردومانكردنی خاكی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاوه، توانا سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كان بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هێرشی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه روونیشیكرده‌وه، پێمانوایه ئه‌م هێرشه‌ی كه بۆسه‌ر حوسییه‌كان ئه‌نجامدرا، توانا سه‌ربازییه‌كانیان لاوازده‌كات.
گوتیشی: "چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش ده‌بین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نیازی فراوانكردنی هێرشه‌كانیان نییه و هه‌ردوو سوپای ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ده‌ریای سوور له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان".
ئێرانیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه له پشتی هێرشی حوسییه‌كانه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له نێو ده‌ریای سووردا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر حوسییه‌كان، مه‌به‌ست لێی لاوازكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانیانه.
ده‌شڵێت: "حوسییه‌كان و ئێران به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كانن له ده‌ریای سوور، سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی 55 وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گروپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لەئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومانکردووە.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا راشیگەیاند، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لەئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
هاوکات، ریشی سووناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوەکردەوە، هێرشکردنە بنکەی حوسییەکانی نزیک لەئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لەجێگەی خۆیدابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئەڵمانیا،هۆڵندا،نیوزیلاند، کەنەدا، بەحرەین و کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوەکردووە، حوسییەکان لەمانگی نۆڤەمبەرەوە 27 جار هێرشی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور ئەنجامداوە، ئەوانیش سوورن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئەو دەریایە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤازیلی نێبزینیا نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان داوای‌کرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەرباری هێرشی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجامبدات.
نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەشکردەوە، کێشەکانی دەریای سوور بەرێگەی سەربازی چارەسەرناکرێن، بەپێچوانەوە پەنابردن بۆ رێگەی سەربازیی دەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەیران و نائارامی زیاتر لەناوچەکە.