سوودان.. هه‌زاران حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی تۆماركراوه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له سوودان ئاماژه به پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌و وڵاته به‌تایبه‌ت له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه له نیسانی 2023ـوه و ده‌ڵێت، سه‌دان و هه‌زاران حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و كچان كراوه.
جیلیان كیتلی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له سوودان رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌نگی نێوان دوو گه‌وره‌ترین گرووپ و هێزی چه‌كداری سوودان له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2023ـوه، جگه له قوربانییه كوژراو و برینداره‌كان و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س، هاوكات سه‌دان و هه‌زاران حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئافره‌تان و كچان و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه و هه‌مووان ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوكات راپۆرته‌كان ئاماژه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له‌و وڵاته كه نه‌وه‌یه‌ك له‌دایك ده‌بێت زۆربه‌یان به‌رهه‌می ده‌ستدرێژی سێكسین، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و حاڵه‌تانه له هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌كه روویان داوه و تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژیان ئه‌نجام داوه.
كچان و ئافره‌تان له راپۆرته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، خێزان هه‌بووه پیاوه‌كانیان به ته‌واوه‌تی كوژراون و كچ و ئافره‌ته‌كانیش رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، به رێژه‌ی 70%ـی ده‌ستدرێژییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی هێزه‌كانی خێراوه ئه‌نجام دراوه.
له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2023ـوه هێزه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلو "حه‌میده‌تی" رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كوژراون و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار له شوێنه‌كانی خۆیان ئاواره بوونه.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشن كه هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له زۆربه‌ی توندوتیژییه سێكسییه‌كانی تێوه‌گلاون، ته‌نانه‌ت چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و قۆستنه‌وه‌ی سێكسی و كۆیلایه‌تی و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام دراوه و له هه‌ندێك كاتدا هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه به پاڵنه‌ری سیاسی، ئیتنیكی، نه‌ژادی و سیاسی بووه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار هاوسه‌رگیری به‌زۆر و له‌شفرۆشی به‌زۆریان به ئافره‌تان و كچان و هه‌رزه‌كاران ئه‌نجام داوه.
شاره‌زایان داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌وه بكرێت، هۆشداریشیان داوه كه ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.