مانچینی له ئینته‌ر ڕۆیشت و شوێنگره‌وه‌شی دیاریی كرا

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیتاڵیا، به فه‌رمی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌ستبه‌رداربوونی له رۆبێرتۆ مانچینی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
پێگه‌ی مێركاتۆ كالچیۆی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه ئێستا ئینته‌ر میلان بێ راهێنه‌ره و مانچینی له یانه‌كه نه‌ماوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌گه‌ڵ فرانك دی بۆیری راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی رێككه‌وتوون كه بۆ وه‌رزی نوێ ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ئینته‌ر له ئه‌ستۆ بگرێت.
هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی مانچینی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر، دوای ئه‌و شكسته شه‌رمه‌زارییه دێت كه له یارییه‌كی دۆستانه به نیو ده‌رزن گۆڵ له به‌رانبه‌ر تۆتنهام دۆڕان.
مانچینی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی، فیۆرێنتینا، لازیۆ، ئینته‌ر میلان، گه‌ڵاته‌سه‌رای بووه، پێش دوو هه‌فته‌ش له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی وازهێنانی له یانه‌ی ئینته‌ر میلان راگه‌یاند.