دژه‌تیرۆری كوردستان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا له‌ دهۆک دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد

K24 - هەولێر:

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا له‌ دهۆک دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ هەینی (12ـی کانوونی دووەمی 2024) دژەتیرۆری کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، کاتژمێر 13:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ بۆردومانی گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردومانەکە دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو چەکداریش بریندار بوون.