وەزارەتی کارەبای عێراق: بەهۆی نەبوونی غاز چوار هەزار مێگاوات کارەبا کەمیکردووە
K24 – هەولێر:
به‌هۆی كه‌می غاز، وێستگه‌كانی كاره‌بای عێراق تێكڕای زیاتر له چوار هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
رۆژی هەینی (12ـی کانوونی دووەمی 2024) وه‌زاره‌تی کارەبای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، وه‌ستانی یه‌كجاره‌كی غازی دابینكراو له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌غدا و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كانی باشوور، بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی زیاتر له چوار هه‌زار میگاواتی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق روونیکردووەتەوە، ئێستا ته‌نیا 10 ملیۆن لیتر غاز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ناوخۆی وڵات دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شی پێویستیی وێستگه‌كان بۆ دابینكردنی كاره‌با ناكات، به‌مه‌ش كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کارەبای عێراق پێشتر 25 هەزار و 800 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێندرا هەرچەندە ئەو رێژەیەش پێداویستی خواستی بەکارهێنەرانی کارەبای لە عێراق پڕنەدەکردەوە، بەڵام لە وەرزی زستاندا ئەو رێژەیە زۆر زیاتر کەمیکردووە و هاووڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق رۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر بێ کارەبان.
هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کاردەکەن بۆ قەربووکردنەوەی ئەو غازەی پێشتر لە ئێرانەوە دابیندەکرا لە کێڵگە ناوخۆییەکانەوە بۆ ئەوەی بتوانن رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر بکەن.