بانكی گه‌شه‌پێدان ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی عێراق ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی و بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی عێراق زیاد كردووه.
بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی داوای له نوێنه‌ری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی كردووه سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی بانكه‌كه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كانی دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی عێراق.
بانكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له توانایاندایه پڕۆژه‌ی گرنگ جێبه‌جێ بكەن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
ئه‌مە له‌كاتێكدایه بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی به‌رپرسه له رێكخستنی هه‌ماهه‌نگی و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانه‌وه.