مالیكی: نیه‌تێكی راسته‌قینه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به پێویستی ده‌زانێت هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه نیازێكی راسته‌قینه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان رژد وریان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌هۆی هه‌ندێك رووداوه‌وه (هێرشی درۆنه‌كان). روونیشیكرده‌وه باشی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر بارودۆخی به‌غداوه ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد هه‌مووان له عێراق هاوبه‌شن به‌تایبه‌ت بۆ بونیاتنانی وڵاتێكی سه‌قامگیر. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر به‌غدا ئه‌ركه و ده‌بێت ته‌واو ببێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه بوونی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو لادا سوودی بۆ هیچ لایه‌كیان نابێت، بۆیه ئه‌ركی هه‌ردوو لایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.