عه‌ممار عه‌زاوی: هه‌ندێك لایه‌نی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆیان له رێككه‌وتنه‌كان ده‌دزنه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یه‌رمووك بۆ توێژینه‌وه و پلاندانانی ستراتیژی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆیان له رێككه‌وتنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌دزنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) عه‌ممار عه‌زاوی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یه‌رمووك بۆ توێژینه‌وه و پلاندانانی ستراتیژی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌وڵێك له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ خۆدزینه‌وه له رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كه حكومه‌تیان له‌سه‌ر پێكهێنراوه و پرۆسه‌ی سیاسی‌یان له عێراق له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری یه‌رمووك بۆ توێژینه‌وه و پلاندانانی ستراتیژی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌علان عەبدولجەبار كه له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆدا 152 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، نوێنه‌ری حزبی ته‌قه‌دومه، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكرێت و ئیراده‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت كه ته‌قدوم نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی سوننه‌كان ده‌كات.
عه‌ممار عه‌زاوی باسی له‌وه‌ش كرد، له عێراق ناكرێت هیچ پڕۆسه و پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكریت به‌بێ رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییان هه‌یه و حكومه‌تیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوانیان پێكهێناوه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه كوردییه‌كان له 2003ـوه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كردووه بۆ پێكهێنان و راسته‌ڕێكردنی حكومه‌تی عێراق و به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی سیاسی، ئامانجیشیان پێكهێنانی عێراقێكی فیدڕاڵ و دیموكرات بوو، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه به‌رهه‌می نابێت و كێشه‌ی زیاتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
عه‌ممار عه‌زاوی روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌وت و بوودجه رێككه‌وتنیان كردووه و ده‌بێت پابه‌ندی دوولایه‌نانه‌یان هه‌بێت جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه.