روونکردنەوەیەک لە کوردستان24ـەوە
K24 - هەولێر:
چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك په‌یج و ته‌نانه‌ت میدیای فه‌رمی، له رێگای كێشه‌یه‌كی كه‌سیی وێنه‌گر و مۆنتێرێكی پێشووی كوردستان24 له هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان) ناسراو به محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی، هه‌ندێك هه‌واڵ و بابه‌تیان له‌باره‌ی ناوبراو بڵاوكردووه‌ته‌وه و كێشه‌كه‌یان به‌ستووه‌ته‌وه به كوردستان24 و نه‌مانی له دامه‌زراوه‌كه‌مان.
ئێمه له دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ هه‌مووانی روونده‌كه‌ینه‌وه كه ناوبراو، له رۆژی 7/1/2024وه له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه و به ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كێشه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستان 24 نییه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له رابردوودا هه‌موو پێداویستییه‌كانی كاركردنی له ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ دابینكراوه و ئه‌وه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌ستی بۆ كاركردن هیچ ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی میدیایی ئه‌و توانا و ئیمكانییه‌ته‌ی بۆ تیمه‌كانیان دابین نه‌كردووه و مووچه و ئیمتیازاتی زیاتر له كاره‌كانی پێدراوه و به ته‌واوه‌تی رێزی لێگیراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوكاره‌كانی له ناوچه‌كه و ئۆفیسی سلێمانی و هیچ شتێكی نه‌شیاو نه‌ماوه به ستاف و تیمه‌كانی نه‌ڵێت و نه‌بێته هۆی كێشه بۆ كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار بێ هۆكار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی په‌كخستنی كاره‌كانی تیمی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ره‌چاوی دۆخه‌كه‌ی كراوه و چه‌ندین جار ده‌رفه‌تی پێدراوه تا ئه‌م جۆره ره‌فتارانه دووباره نه‌كاته‌وه و كاری ئاسایی خۆی بكات، به‌ڵام ناو به ناو و له ناكاو و به بێ هۆكار دیسان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له فه‌یسبووكه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه و پابه‌ندی گرێبه‌ستی كار و ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ش نه‌بوو كه بۆ درووستنه‌كردنی كێشه داوویه‌تی.
له به‌ڵێننامه‌یه‌كدا كه له به‌رواری 7/9/2023 واژۆی له‌سه‌ر كردووه به چه‌ند خاڵێك به‌ڵێنیداوه جارێكی دیكه دژی دامه‌زراوه‌كه و كارمه‌نده‌كانی كار نه‌كات.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی چواره‌می به‌ڵێننامه‌كه‌دا كه خۆی واژۆی له‌سه‌ر كردووه ده‌ڵێت، ده‌زگای كوردستان24 هه‌موو ماف و پێداویستییه‌كانی منیان جێبه‌جێكردووه و هه‌ر داواكارییه‌كیشم هه‌بێت به رێگای دامه‌زراوه‌یی داوای ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌مدا هاتووه.
له بڕگه‌ی پێنجه‌می به‌ڵێننامه‌كه‌شدا ئه‌و مافه‌ی به دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 داوه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ڵێننامه‌كه‌ی نه‌بێت، كوردستان 24 بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاری دیكه پێشێلی گرێبه‌ستی كار و به‌ڵێنه‌كانی كردووه و
ته‌نانه‌ت له رێگای كۆمێنتی سۆشیال میدیاوه په‌لاماری كه‌س و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی داوه و بووه‌ته هۆی كێشه بۆ ناوبانگی ده‌زگاكه‌مان، كه لای ئێمه هه‌موو دامه‌زراوه و كه‌سێك رێزلێگیراوه و ده‌بێت سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وان و تیمه‌كانمان پابه‌ندبن پێیه‌وه، هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌و ره‌فتارانه‌و دواجار رۆژی 7/1/2024 له رێگه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه و ده‌ڵێت: "جارێكی دیكه‌ش به یه‌كجاری و به ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌ستمله‌كار كێشایه‌وه و ئیتر ده‌مه‌وێت دووربم له كاری میدیا".
له كۆتایشدا ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ كوردستان24 كه هه‌میشه په‌رۆشی كاركردنی من بووه".
هه‌ر بۆیه له رێككه‌وتی 8/1/2024 له‌به‌ر هه‌بوونی كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ناوبراو و دووباره‌بوونه‌وه‌یان و پابه‌ندنه‌بوونیان به‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه پێیدراوه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵكرا و كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات.
ئه‌و ره‌فتار و كاردانه‌وانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌یبووه به‌رامبه‌ر ده‌زگاكه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند، هه‌مان ئه‌و ره‌فتار هه‌ڵچوونانه‌یه كه له رابردووش نواندوویه‌تی و پاشتر لێیان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و چه‌ندین جاریش هه‌وڵمانداوه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه هاوكاریی بكه‌ین و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له‌و ره‌فتارانه تا گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی رێز له قووتی ماڵ و منداڵی خۆشی نه‌گرێت و له هه‌ڵچوونێكدا گڕی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ردا كه هی خۆی و منداڵه‌كانییه‌تی.
بۆیه لێره‌وه بۆ هه‌مووانی روونده‌كه‌ینه‌وه هیچ هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارێكی ناوبراو ده‌رهاویشته‌ی بڕیاری دامه‌زراوه‌كه‌مان نییه و ته‌نها دوای ساڵانێكی زۆر له ته‌حه‌مولكردنی هه‌موو كێشه‌كانی و رێز لێگرتنی له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌یمان قه‌بووڵ كردووه.
دامەزراوەی کوردستان24
14/1/2024