خوێندنی کوردی لە کەرکووك مامۆستایان وەك وانەبێژ دادەمەزرێنێت

کەرکووك
کەرکووك

K24 – کەرکووک:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی، بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لە بەشە وانەکان دروستبووە، دەرچووانی زانکۆ وەك وانەبێژ دادەمەزرێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی، نووسراوێکی ئارستەی سەرجەم (باخچە، قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندیی، دواناوەندی و ئامادەی)یەکانی سەر بە خوێندنی کوردی کردووە بە مەبەستی دانانی مامۆستایان وەک وانەبێژ.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی لەو بەشەوانانەی لە (باخچە، قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندیی، دواناوەندی، ئامادەی)یەکان دروستبووە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکووك، فۆڕمێکی تایبەت بە دانانی وانەبێژ بە پێی رێنمایی و پێوەرەکانی دانانی وانەبێژی نوێ بڵاودەکەینەوە بۆ دەرچووانی کۆلێژی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، باخچەی منداڵان، پەروەردەی وەرزش، پەیمانگەی مامۆستایان و کۆلێژی زانست) بە مەبەستی دانانیان وەک وانەبێژ.

٣