لە داڤۆس سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌گەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا کۆبووەوە

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە داڤۆس کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهنیان و تەکنەلۆژیادا.

رۆژی سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلینا ڤالتۆنن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیى دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهنیان و تەکنەلۆژیادا کرا.