تاران: سعوودییە ھۆكاری شكستی گفتووگۆكانی یەمەنە

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ پرسی سیاسەتی دەرەوە بە فارس نیوزی راگەیاند، ریاز ھۆكاری سەرەكی شكستی گفتووگۆكانی چارەسەری قەیرانی یەمەن و كوژرانی ھاووڵاتییانە.

K24 – هه‌ولێر:

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ پرسی سیاسەتی دەرەوە بە فارس نیوزی راگەیاند، ریاز ھۆكاری سەرەكی شكستی گفتووگۆكانی چارەسەری قەیرانی یەمەن و كوژرانی ھاووڵاتییانە.

عەبدوڵڵاهیان سعوودییەى تۆمەتبار كرد بەوەی سیاسەتی پەرەدانی شەڕی ناوخۆی یەمەن پەیڕەو دەكات.

گوتیشی: سعوودییە رێگە نادات نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیارێتییەکانی خۆی سەبارەت بە خەڵكی یەمەن ئەنجامبدات.

بە وتەی عەبدوڵڵاهیان ئەمریكا لە بەرامبەر سیاسەتەكانی سعوودییە بێدەنگە و ئەنجامەكەشی ناسەقامگیری و تێكدانی ئاسایشی ناوچەکەیە.

ریاز بە بەردەوامی تاران بە پشتیوانی لە حوسییەكان و دەستێوەردان لە كاروباری یەمەن تۆمەتبار دەكات و لەبەرامبەریشدا ئێران، سعوودییە بە ھۆكاری كوشتنی ھاووڵاتییانی یەمەن دەزانێت.