قاسم ئه‌عره‌جی: ده‌نگۆی بۆردومانی باره‌گای مۆساد له‌هه‌ولێر دووره له راستییه‌وه
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگۆی بۆردومانی باره‌گای مۆساد له هه‌ولێر دووره له راستییه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و به یاوه‌ری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێرمان به‌سه‌ركرده‌وه، كه دوێنێ شه‌و بۆردومانكرابوو".
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق نووسیوویه‌تی: "له به‌سه‌ركردنه‌وه مهیدانییهكهماندا ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بۆردومانكردنی باره‌گایه‌كی مۆساد له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌عره‌جی ده‌شڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌وه راپۆرتێك بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
أطلعنا ميدانيا وبرفقة أعضاء اللجنة التحقيقية، على منزل رجل الأعمال المستهدف ليلة امس في أربيل، وتبين أن الإدعاءات التي تتحدث عن إستهداف مقر للموساد لا أساس لها من الصحة. نواصل الاجتماعات مع الأجهزة الأمنية في إلاقليم، وسنرفع التقرير للقائد العام المحترم
— قاسم الاعرجي (@qassimalaraji) January 16, 2024