داواده‌كرێت رێز له‌ رووحانى بگرن

جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەكەی دەكات رووبەڕووی ئەو كەسانە ببنەوە كە راستەوخۆ بێڕێزی بە سەرۆك كۆمار دەكەن.

K24 – هه‌ولێر:

جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەكەی دەكات رووبەڕووی ئەو كەسانە ببنەوە كە راستەوخۆ بێڕێزی بە سەرۆك كۆمار دەكەن.

ئیسحاق جەھانگیری، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران گوتى: دەبێت رێز لە سەرۆك كۆماری وڵات بگیرێت و دەسەڵاتی دادوەری نابێت چاوەڕێی سكاڵا بێت و راستەوخۆ رووبەڕووی ئەو كەسانە ببێتەوە كە بە ئاشكرا بێڕێزی بە سەرۆك كۆمار دەكەن.

جەھانگیری، ھێرشی كەسانی توندڕەوی بۆ سەر حەسەن رووحانی چاوەڕواننەكراو و دوور لە پرەنسیپەكان ناوبرد.

هه‌روه‌ها گوتى: سەرۆك كۆمار و كابينه‌ى يازده‌هه‌مى حكومه‌تى رووحانى ستەملێكراوترین كابينه‌ و سەرۆك كۆماری دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانە.

لەماوەی رابردوودا كەسانی توندڕەو و نزیك لە عەلی خامنەیی رێبەری ئێران ھێرشیان كردە سەر سەرۆك كۆماری ئێران و بە ساویلكە و دژ بە ویلایەتی فەقیهـ ناویان بردبوو.