ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد نامەیەك بۆ ئۆباما دەنێرێت

نامەكە ئەمڕۆ دووشەممە دراوەتە باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە سەرۆكی ئەمریكا.

K24 – هه‌ولێر:

راگەیاندنەكانی نزیك لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بڵاويانكرده‌وه‌، ئەحمەدی نەژاد نامەیەكى بۆ باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا ناردووه‌ و نامەكە ئەمڕۆ دووشەممە دراوەتە باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە سەرۆكی ئەمریكا.

ئەحمەدی نەژاد لە نامەكەیدا داوا لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات 2 ملیارد دۆلار پارەی بلۆككراوی ئێران ئازاد بكەن. ئەگەر ئەو بڕە پارەیەش نەگەڕێننەوە بە زۆر و گوشار وەریدەگرنەوە.

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، له‌ ئاماده‌كاريدايه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خولێكى ديكه‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆك كۆمارى ئێران.