عه‌لاوی: ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر عێراق نیشانه‌ی فراوانبوونی بازنه‌ی جه‌نگی غه‌ززه‌یه
K24 - هەولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر عێراق، سووریا و پاكستان، نیشانه‌كانی فراوانبوونی بازنه‌ی جه‌نگی غه‌ززه ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر عێراق، سووریا و پاكستان و له‌پاڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه بۆ فراوانبوونی بازنه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ر غه‌ززه.
هه‌روه‌ها عه‌لاوی به پێویستیشی زانیوه هه‌موو لایه‌ك دان به خۆدا بگرن و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه ناله‌باره‌كانی ناوچه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پریشكی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌ڵبووه، زیانی زیاتری لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".