سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر لاوانی ئەوروپا نامەیەکی فەرمی ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکەن

نامەی فەرمی لاوامی ئەوروپا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا
نامەی فەرمی لاوامی ئەوروپا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا

K24-هەولێر:

لاوانی سیاسی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر، نامەیەکی فەرمی بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دەنێرێت و تێیدا داوا دەکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەیەکەوە دژ بە ئامانجگرتنی بێ جیاوازی هاوڵاتیانی مەدەنی بووەستنەوە کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە .

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە نووسینگەی جێگری سەرکردایەتی کۆمەنیتی لاوانی دیموکرات لە ئەوروپا بڵاوی کردۆتەوە، نامەیەکی فەرمیان ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە و تێیدا  وێڕانی نیگەرانی قوڵیان بۆ ئەو هێرشەی کراوەتە سەر هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانی، بە شەرمەزاری وەسفی کردووە کە خەڵکی سڤیل تێیدا بۆتە قوربانیی.

کۆمەنیتی لاوانی دیموکرات لە ئەوروپا لە نامەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، لەدەستدانی ژیانی خەڵکی بێتاوان کارەساتبارە و زۆر گرنگە بەپەلە ئەم بابەتە چارەسەر بکەین، پێیان وایە بەئامانجگرتنی بێ جیاوازی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و نابێت ئەم جۆرە کارانە بەبێ کۆنترۆڵ بمێننەوە.

کۆمەنیتی لاوانی دیموکرات لە ئەوروپا ئێمە داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، کاریگەریی خۆیان بەکاربهێنن بۆ دڵنیابوون لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوەکە و داکۆکیکردن لە ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەر بەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم ڕووداوە قێزەوەنانە.

داواشی کردووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەکگرتوویی لە دژی کردەوە توندوتیژییەکان بوەستن کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، بەبێ گوێدانە ئەنجامدەرەکان، هاوکات داوایکردووە  سەرنج و کردەوەی یەکلاکەرەوەیان هەبێت لەسەر ئەم بابەتە بۆ پێشخستنی دادپەروەری و ئاشتی و پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".

لاوانی سیاسی ئەوروپا
لاوانی سیاسی ئەوروپا