نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن و ئه‌لينا رۆمانۆوسكى كۆبووه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/17 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هێر‌شه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى پێشكه‌وتنه‌كانى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان بگه‌نه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له ئه‌لينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
ڕۆمانۆوسكى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.