ئیریك ماندڵ: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی تۆڕی زانیاری و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مێپن) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین چی رووده‌دات، ده‌بێت له ئێران تێبگه‌ین. گوتیشی: "هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
ئیریك ماندڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی تۆڕی زانیاری و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مێپن) به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات نییه، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه فراوان بكات و كۆنترۆڵی ته‌واوی عێراق، سووریا، لوبنان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
ماندڵ راشیگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت ته‌واوی ناوچه‌كه دیل و ژێرده‌سته‌ی بێت.
ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ببه‌ستێته‌وه .هۆشداریشدا كه ئێران سه‌ری ماره‌كه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ئێران، ئیریك ماندڵ ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕێكی ناوچه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبدات، هه‌روه‌ك ده‌زانین له ئێستادا شه‌ڕێك له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بوونی هه‌یه و واشنتن نایه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه فراوان بێت".
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.
لە دوای سەردانیکردنی شوێنی هێرشەکە و برینداران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنییە و بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی نەبووە.