كۆپییه‌كی دیكه‌ی داعش ئاماده‌یه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له باره‌ی ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و موسڵ رایگه‌یاند، دوای ره‌ققه له سووریا، حه‌ویجه گرنگترین شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی له داعش پاك بكرێته‌وه.
عه‌قید تاریق ئه‌حمه‌د، له باره‌ی گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه گوتی: "حه‌ویجه زیاتر له نیو ملیۆن هاووڵاتی سووننه‌ی تێدا ده‌ژی و رۆژانه هاووڵاتییان له‌وێوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌كه‌وێته سنووری ماده‌ی 140".
له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140, له دوای داعش، عه‌قید تاریق ئه‌حمه‌د گوتی: "دوای داعش ده‌بێت چاوه‌ڕێی كۆپییه‌كی دیكه‌ی داعش بین، به‌ڵام به ناو و تاكتیكێكی دیكه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "شه‌ڕی دوای داعش، شه‌ڕی لایه‌نه عێراقییه‌كانه، هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ناهێڵێت كورد تێوه‌بگلێ، به‌ڵام كورد هه‌میشه قوربانی ده‌ستی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌یه كه له به‌غدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان تێوه‌ده‌گلێن، چونكه لایه‌نی به‌رامبه‌ر دان به بوونی كورد دانانێت".
عه‌قید تاریق ئه‌حمه‌د، گوتیشی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بوونی پێشمه‌رگه نیگه‌رانن له سنووری ناوچه‌كانی ماده‌ی 140، با گله‌ییان له بوونی داعش‌یش كردبا كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك مابوو بگاته كه‌ركووك".