هاووڵاتییەکی کورد لە کەرکووک کوژرا

K24 - کەرکووک

تەرمی هاووڵاتییەکی کورد کە شۆفێری تاکسییە بە ناوی رەحیم میرزا، تەمەن 73 ساڵ لە کەرکووک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە دیارە.

برای کوژراوەکە سەبارەت بە رووداوەکە بە کوردستان24ی  راگەیاند، لە دوێنێوە براکەی لە ماڵ دەرچووە دوای ئەوەی مۆبایلەکەی دادەخرێت دەکەونە سۆراغکردنی لە رێگەی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەوە دەردەکەوێت مۆبایلەکەی لە قەرەهەنجیرە، لە کامێرای چاودێری بازگەی چیمەنیشەوە بەرەو سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەی دەرکەوتووە و گەنجێک لێی خوڕیوە، دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان تەرمەکەی لە چەمی گۆران دەدۆزرێتەوە کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە دیارە".

گوتیشی: "کردەوەکە تیرۆریستییە و بنەماڵەی ئێمە ناخۆشی و کێشەمان لەگەڵ کەسدا نییە".