پێشمهرگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنهوهی موسڵ و حهویجه پرس به كهس ناكات
K24 - ههولێر:
پێشمهرگه بۆ بەشداریکردن لەشەڕهكانی گرتنەوەی حەویجە و دەشتی نەینەوا خۆی یەکلایكردووهتهوه و دەستی بەئامادەکاری بۆ ئەو شەڕانە کردووە.
فەرماندەیەکی پێشمەرگەش باس لەوە دەکات, کورد بۆ بەشداریکردن لەو شەڕە پرس بەکەس ناکات و ھەر ھێزێکیش بەنیازی بەشداریکردنە, پێویستە پرس بە کورد بکات، چونکە ئەو ناوچانە ناوچەی کوردستانین.