كاتۆ سه‌عدوڵڵا له واشنتنه‌وه: ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت كورد هاوپه‌یمانێكی به‌هێزه له ناوچه‌كه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هۆكارن بۆ ناسه‌قامگیری. گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانێت كورد هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی واشنتنه له ناوچه‌كه".
كاتۆ سه‌عدوڵڵا شرۆڤه‌كاری سیاسی له واشنتنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، ئه‌مه‌ریكا گوناهباره، چونكه تاكو ئێستا 103 هێرش ته‌نیا له عێراق كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیداره‌ی بایدن هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و هێرشانه نه‌بووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ده‌شڵێت: "ئێران هه‌ست به لاوازی ئیداره‌ی بایدن ده‌كات له ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بیندرێت دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چێت".
كاتۆ راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانێت كورد هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی واشنتنه له ناوچه‌كه.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئاماره‌كان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.